یاریگا-ئەلیکساندەر پاتۆ دەڵێت ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ یانە دێرینەکەی و پاوڵۆ ماڵدینی بەڕێوبەری گشتیش ئاگاداری ئەو بابەتەیە.
پاتۆ ئێستا لە خولی ئەمریکی و لەگەڵ ئۆرلاندۆ یاری دەکات، لە لێدوانێکدا بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت وتی “میلانم خۆشدەوێت بەڵام لە کاتێکی قورسدا بەتەنها بووم، هەروەها زۆر گەنج گەیشتم و دایک و باوکیشم گەڕانەوە بەڕازیل، ئەگەر ئەوان لەگەڵم بمانایەتەوە پشتیوانیم زیاتر دەبوو. لێرە گرێبەستم هەیە و دڵخۆشم لە ئۆرلاندۆ ، لەگەڵ ئەوەش ماڵدینی ئاگادارە کە من ئامادەم بۆ گەڕانەوە”.
وتیشی ” من ئێستا زیاتر پێگەیشتووم و جیاواز سەیری یارییەکان دەکەم، دەشتوانم زیاتر سوود بە یاریزانە گەنجەکان بگەیەنم”.
پاتۆ لە ٢٠١٣دا میلانی جێهێشت و ئێستا لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا لە خولی ئەمریکی یاری دەکات، لەم وەرزە لە ٩ یاری ٢ گۆڵی هەیە.