ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

‎مۆدریچ گرێبەستێکی رەتکردەوە

‎یاریگا-
‎لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت و بەم دواییە گرێبەستێکی یانەیەکی قەتەری رەتکردووەتەوە.

‎رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی لەلایەن یانەیەکی قەتەر گرێبەستێکی خەیاڵی پێشكەش کراوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، بەڵام یاریزانەکە گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەش نیە یانەکەی جێبێڵێت.

‎مارکا بڵاویشی کردەوە مۆدریچ تەنها کەمتر لە دوو مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و چاوەڕێش دەکرێت مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button