ئینگلتەرا

ئارتێتا: یاریزانەکانم تێکشکاون

یاریگا- میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دان بەوەدا دەنێت دۆخی یاریزانەکانی باش نیە پاش شکستەکەیان بەرامبەر ساوزهامپتن.

دۆڕانەکەی شەوی رابردوو، سێهەم شکستی دوای یەکی ئارسناڵ بوو لە پریمەرلیگ،ئەمە لە کاتێکدا بەر لەوە لە پێگەیەکی بەشدابوو بۆ ئەوەی پلەی چوارەمی خولەکە و گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکان مسۆگەربکات.

ئارتێتا دوای یارییەکە وتی “زۆر دڵتەنگ و نائومێدم کاتێک یارییەکی باش دەکەیت و بەو جۆرە تووشی شکست بێیت. هەمووشتێکمان کرد بە باشترین شێوە و ناتوانم رەخنە لە یاریزانەکانم بگرم. ئەوانیش وەک من تێکشکاون و دڵتەنگم بەم بارودۆخە

گەنەرز ١٩ لێدانی هەبوو بۆ ساوزهامپتن بەڵام هیچ کامێکیان بێن فۆستەری گۆڵپارێزو هێڵی گۆڵییان نەبڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button