ئه‌ڵمانیا

لاوێکی دۆرتموند ریکۆردێکی مێژوویی شکاند

شەوی رابردوو یاریزانێکی ١٧ ساڵانی بۆروسیا دۆرتموند بووە خاوەنی یەکێک لە ژمارە پێوانەییە گەورەکانی مێژووی بۆندزلیگا.

لە یاری بەرامبەر وۆڵڤسبۆرگ، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تۆم روس ی ١٧ ساڵ لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەدا بوو بێ ئەوەی پێشتر یاری بۆ دۆرتموند کردبێت، بەڵام هەر خۆیشی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی ٦-١ براوەبوون.

بەوەش تۆم بە ١٧ ساڵ و ١٦٩ رۆژ بووە لاوترین یاریزانی مێژووی خولەکە لە یەکەم یاری خۆی بتوانێت گۆڵ تۆماربکات.

گۆڵەکەی تۆم لە یەکەم یاری خۆیدا و لەو تەمەنە لە کاتێکدایە، ناوبراو بەرگریکاری باڵە و هێرشبەر نیە.

 

Back to top button