ئه‌وروپائینگلتەرا

كریستیانۆ تۆپی هاتریكەكەی پێشكەشی لاوێكی مانچێستەر یۆنایتد كرد

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی لە یاری یانەكەی بەرامبەر نۆرویچ سیتی توانی هاتریك تۆمار بكات.

مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆرویچ سیتی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزیدا.

هەر سێ گۆڵەكەی شەیتانە سورەكان لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە كریستیانۆ تۆپی هاتریكەكەی پێشكەش بە لاوێكی شەیتانە سورەكان ئەلیخاندرۆ گارناچۆ كرد و ئەویش لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەكی خۆی و ڕۆناڵدۆ و تۆپی هاتریكەكەی داناوە و نووسیویەتی: ” باشترینی مێژوو ”.

ئەگوێرۆش لە كۆمێنت نووسیویەتی: ئەوە لەبەر ئەوەیە تۆ هێشتا لەگەڵ باشترین كە لیۆنێل میسیە یاریت نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button