یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر نۆرویچ سیتی.
مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆرویچ سیتی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزیدا.
هەر سێ گۆڵەكەی شەیتانە سورەكان لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمار كران.
لە دوای یاریەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:
” زۆر دڵخۆشم بەو بردنەوەیە ، كە ئێمەی هێنایەوە سەر ڕێگای ڕاست لە خولی ئینگلیزی ، وەك پێشتر ووتم دەستكەوتە تاكە كەسیەكان تەنها كاتێك یارمەتیمان دەدەن وەك تیمێك بگەینە ئامانجەكانمان ، هاتریكی ژمارە 60 لە كاروانی وەرزشیم زۆر گرنگ بوو چونكە سێ خاڵی یاریەكەی بۆ هێناین ، هەر بژین هاوڕێیان ، هەوڵدانێكی زۆر لە هەموو لایەكەوە ، كۆڵ نادەین و تا كۆتایی دەجەنگین”.
بەو بردنەوەیەش مانچێستەر یۆنایتد كۆی خاڵەكانی گەیاندە 54خاڵ و لە پلەی پێنجەمی پریمەرلیگ دەبیندرێن.