ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

بەشێک لە یاریزانانی مانچێستەر سیتی سزا دەدرێن

‎‎یاریگا-
‎بەهۆی رووداوەکەی یاری یانەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەوانەیە چەند یاریزانێکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی سزا بدرێن.

‎رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە کۆتا خولەکەکانی یاری نێوان هەردوو یانەکە، گرژی و ئالۆزی لە نێوان یاریزانانی هەردوولا دروست بوو و گرژییەکان لە رێرەوی یاریگاش هەر بەردەوام بوو، بۆیە یوێفا لێکۆلینەوە لەسەر یارییەکە دەکات و، چاوەڕێش دەکرێت بەشێک لە یاریزانەکانی یانە ئینگلیزیەکەش سزا بدرێن.

‎مارکا ئەوەشی باسکردووە یوێفا دوو شەممەی داهاتوو راپۆرتەکەی بڵاودەکاتەوە و لەوانەیە چەند یاریزانێکی مان سیتی بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید سزا بدرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button