یاریگا–
یانەی ریال مەریدی ئیسپانیا ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چوامبی ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەستپێکردووە و نزیکە لە گواستنەوەی.
کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرای دەکات، شاهانەکان ماوەیەکە لە گفتوگۆدان لەگەڵ هاوتا فەرەنسیەکەیان، بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە و داوایان لەو یانەیە کردووە خێرا خۆیان لە چارەنوسی یاریزانەکەیان یەکلایی بکەنەوە.
چوامبی بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانە، بەڵام ریال مەدرید هەر زوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەست پێکرد.