ئاسیاعێراق

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا قوەی جەویە لە ئەرکێکی قوڕسدایە

ئەمڕۆ لە سێیەم یاری خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی قوەی جەوی عێڕاقی لە یاریگای( ئەمیر فەیسەڵ بن فەهد) لە سعودیە ڕووبەڕووی یانەی شەبابی ئەم ووڵاتە دەبێتەوە کاتژمێر 11:15 خولەکی شەو، یانەی جەویە لە دوو یاریدا سێ خاڵی هەیە و یانەی شەبابیش خاوەن شەش خاڵە و پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە کە ( ئیفەر پانیگا ) یاریزانی بە نێو بانگی ئەرژەنتینی یاری بۆ یانەکە دەکات.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ( حەکیم شاکر ) ڕاهێنەری یانەی قوەی جەویە ڕایگەیاند : یاری داهاتوومان زۆر بەهێزە چونکە لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئاسیا یاری دەکەین، یاریەکە قوڕسە بەڵام لە هەمان کاتدا مەحاڵ بوونی نیە، هەر دوو یانە دەیانەوێ سەرکەون لەم کۆمەڵە یە و هەمان ئامانجیان هەیە، خاڵی بەهێز و لاوازی ئەوانمان دەست نیشانکردووە و هەوڵدەدەین زۆرترین کاری لە سەر بکەین، توانای جەستەیی ئێمە و ئەوان جیاوازە، بەڵام بە پلانێکی جیاواز تر یاری دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەوان.
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بە شێوەی گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی کۆمەڵەی یانەی قوەی جەوی لە ووڵاتی سعودیە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button