یاریگا-باکاری ساکا ئەستێرەی لاوی ئارسناڵ ستایشی سێرجی بوسکێتسی ناوەراستکاری بە ئەزموونی بارسێلۆنا دەکات.
پرسیاری ئەوە لە ساکا کرا چ یاریزانێک سەرسامی کردووە کە رووبەرووی بووەتەوە ئەویش وتی ” سێرجیۆ بوسکێتس، بەشێوەیەک منی سوڕاند کە شەرمەزاری کرد. لێی نزیک بوومەوە تۆپەکەی لێبسەنم و هەوڵمدا بە فێل بۆ لایەک بچم تاوەکو بیخەڵەتێنم و دواتر بچمە لاکەی دیکە بەڵام بە جۆرێک منی بەڕێ کرد بە خۆمم وت ئەمە یاریزانی جیهانییە. ئەو رۆژە بۆم دەرکەوت ئەو هەمیشە سێ هەنگاو لە پێش هەمووانە و ئەوەش دەتکاتە یاریزانی جیهانی گەورە”.
رووبەرووبوونەوەکەی ئارسناڵ و بارسا لە یارییەکی دۆستانەدابوو بەر لە سێ ساڵ، ساکا لەوکاتەوە زیاتر گەشەی کردووە و وەرزی رابردووش بە باشترین یاریزانی یانەکە دەستنیشانکرا.