ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گابریێل بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئیسپانی

‎‎یاریگا
‎گابریێل بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

‎رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی گەنەرز بەهۆی ئاستە باشەکەی، بووەتە ئامانجی هاوینی داهاتووی بلاوگرانا، بۆیە هەوڵێک هەیە بەم زووانە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێبکەن.

‎گابریێل تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ ئارسێناڵ گرێبەستی هەیە و، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەشداری 27 یاری کردوو و سێ گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button