ئه‌وروپائیسپانیا

دایكی ئەو منداڵەی ڕۆنالدۆ مۆبایلەكەی شكاند هێرشدەكاتە سەر یاریزانەكە

یاریگا-

دایكی ئەو منداڵەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دای لە دەستی و مۆبایلەكەی شكاند هێرشدەكاتە سەر یاریزانەكە.

شەوی ڕابردوو ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی پریمەرلیگدا.

لە كاتی چوونە دەرەوەیان لە یاریگادا پارچە ڤیدیۆیەكی كریستیانۆ بڵاو دەبێتەوە كە مۆبایلی یەكێك لە هاندەران دەشكێنێت.

لە دوای یاریەكە دایكی ئەو منداڵە لە هەژماری خۆی نووسیویەتی:

من شۆکم چ یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ ئەتوانێ بەم جۆرە ئاوا لە مناڵێک بکات،ڕۆناڵدۆ خۆی باوکە هەستێکی چۆن ئەبێت ئەگەر مناڵی خۆی ئاوای لێ بەسەر بێت؟”

 

Back to top button