یاریگا–
دوای دۆڕانەکەی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە گەڕی 32 پرێمەرلیگ، ئەو یانەیە بە تەواوەتی لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزە بێ بەش بوو.
خولی ئینگلیزی شەش یاری ماوە، واتە شەیتانە سوورەکان ئەگەر بێتو لە سەرجەم ئەو یارییانە بردنەوە بەدەست بێنن و، یانەکانی پێشەوەی ریزبەندیش هەموو یارییەکان بدۆڕێنن، ئەو کاتیش ناسناوەکە بەدەست ناهێنن.
مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و، ئەو یانەیە هەموو ئامانجی ئەوەیە بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت.