ئه‌وروپائینگلتەرا

سەلاح نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی میرۆر سەڵاح نزیكە لە گەشتن بە ڕێككەوتن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و داواكاریەكانی كەمكردووەتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردبوو كە سەڵاح داوای موچەی هەفتانەی  500 هەزار پاوەند دەكات و ئەوەش لە توانای یانەكەدا نیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button