یاریگا-
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیی باس لە بردنەوەكەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكات بەرامبەر سێلتا فیگۆ.
سێلتا فیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.
ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئاشكرایكرد كە ڕیاڵ بەهۆی دیاریەكانی ناوبژیوان پابلۆ گۆنزالیزەوە بردوویەتیەوە كە لەیاریەكەدا سێ لێدانی سزای بۆ هەژماركردن.
هەمان ڕۆژنامە ئاشكرایكردووە كە لێدانی سزای دووەم و سێیەمی ڕیاڵ وەك دیاریەك بوو لە لایەن ناوبژیوانەوە بۆ یانە شاهانەكە بەتایبەت لە كاتێكداكە پێوویستیان بوو دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.