ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری كەین بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

هاری كەینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی هەمان وڵات بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا.

هەریەك لە یاریزانان ( ماتی كاش ، تریڤۆ چالۆبا ، كای هاڤێرتز ، هاری كەین ، دیان كۆلۆسیڤسكی ، ئەندریو ڕۆبێرتسۆن ، بوكایۆ ساكا ، ئیڤان تۆنی ) پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی خولەكە بوون بەڵام دواجار كەین خەڵاتەكەی بردەوە.

ئەستێرەكەی سپێرز لە مانگی ڕابردوودا لە 360 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات و 15 لێدانیشی هەبووە بۆ ناو گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button