یاریگا-
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بەشداری نەکردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای لە مۆندیالی یەکلایی کردەوە.
سەرۆکی فیفا دوێنێ لە قەتەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی ” بەشداری نەکردنی ئیتاڵیا لە مۆندیال من و هەموو خەڵکی ئەم وڵاتەی نیگەران کردووە، بەم هۆیەوە گریانم بۆیان دێت و کارەساتە هەڵبژاردەیەکی وەکو ئیتاڵیا دوو مۆندیال لەسەر یەک بێ بەش بێت “.
ئەم قسانەی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لە کاتێکدا کە دەنگۆیەک هەبوو ئەو هەڵبژاردەیە چانسێکی بۆ بەشداری کردن لە مۆندیالی قەتەر هەبێت.