جیهانگرنگترین

مۆندیالی یانەکان مەترسی لەسەرە، فیفا به‌دوای رێگه‌ چاره‌یه‌ك ده‌گه‌رێت

Yariga App

یاریگا –

شێوازه‌ نوێیه‌كه‌ی مۆندیالی یانەکان بەربەستێکی دیکەی بۆ دروست بوو، پێشتر یانەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کەمکردنەوەی هاندانە داراییەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کێشە بۆ  دۆزینەوەی پەخشکەرێک بۆ پاڵەوانێتییەکە دروست بوو.

سەرەتای ئەمساڵ فیفا گفتوگۆی لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ ئەنجامدا بۆ ئەوەی کۆمپانیای دروستکەری ئایفۆن ببێتە خاوەنی مافی تەلەفزیۆنی په‌خشی یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان، ئەمەش له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی پاداشتی دارایی تیپە بەشداربووەکان، بەڵام گفتوگۆکانی نێوانیان كێشه‌وه‌ی تێكه‌وتووه‌ و وەستاون.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویکردەوە، بەهای گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی یەک ملیار دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌و بەهایەی کە فیفا ئامانجی بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فیفا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ یانه‌ ده‌ستی به‌ گفتوگۆ كردووه‌، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات كه‌ یانه‌كان به‌ خه‌ڵاتی دارایی كه‌متر بەشداری له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ده‌كه‌ن یاخود ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدات، لە کاتێکدا نوێنەری فیفا رایگەیاند، زۆر كۆمپانیه‌ هه‌یه‌، ئارەزووی هاوبەشی مێدیایی و بازرگانی له‌گه‌ڵ فیفا دەکەن،کاردەکه‌ن بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەت بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەستبهێنێت.

وتەبێژەکەی فیفا گوتیشی، فیفا بە تەواوی متمانەی بەخۆی هەیە و باوه‌ڕی بە سەرکەوتنی بازرگانی و وەرزشی پێشبڕکێ نوێیەکە هەیە، ئێمە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی بەشداربوو ئەنجام دەدەین.

بەپێی ئامارەکانی فیفا، له‌ كۆی 32 یانه‌ 29 یانه‌ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا  سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌خشی یارییه‌كان بكرێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button