ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارنۆڵد باسی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

ترێنت ئەلێكساندەر ئاڕنۆڵد ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپول باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ بارسێلۆنا دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری “GQ” ئارنۆڵد ووتی: دەمەوێت بڵێم كە یانەدڵخوازەكەی دیكەم بارسێلۆنایە ، هەستەكەم هەمان شێوازی لیڤەرپولیان هەیە ، ئەوان هەموو كات پشت بە یاریزانەكانی ئەكادیمیاكەی خۆیان دەبەستن.

هەروەها ووتیشی: گەورە بووم و سەیری میسی و بارسێلۆنام دەكرد چاڤی و ئینێستا ، هێنری و ئیتۆ كە نازناویان دەبردەوە لەگەڵ گواردیۆلا.

ئارنۆڵد لەم وەرزەی پریمەرلیگدا بەشداری لە 26 یاریدا كردووە دوو گۆڵی تۆمار كردووە و 11 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button