ئه‌وروپائیسپانیا

سێلتافیگۆ گاڵتە بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

Yariga App

یاریگا-

یانەی سێلتا فیگۆی ئیسپانی گاڵتە بە ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات و دیمەنێكی كۆنی یاریزانەكە دووبارە بڵاو دەكەنەوە.

هەژماری فەڕمی سێلتا فیگۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی كۆنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڵاو دەكەنەوە كە ئەو كات یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بوو بە شێوازێكی سەیر لێدانێكی سزای بۆ هەژمار كرا.

پەڕەی فەڕمی سێلتا فیگۆ لە شەوی دابەشكردنی خەڵاتەكانی  ئۆسكاردا دووبارە ئەو ڤیدیۆیەی كریستیانۆیان بڵاو كردووەتەوە.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو سێلتا فیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button