ئه‌مریکا

لێدوانەكانی میسی دوای بردنەوەكەیان لە ڤێنزەویلا

یاریگا-

لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڤێنزەوێلا.

ئەرجەنتین لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤێنزەوێلای كرد و توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بباتەوە ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە میسی ووتی: من بۆ ماوەیەكی زۆر دڵخۆش بووم لێرە ، ئەوە كۆمەڵەیەكی نایابە ، خەڵك زۆری خۆشدەوێم ، هەموو شتێك بە شێوەیەكی باش دەڕوات لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا ، وابزانم ئەوە ماڵئاوایی گەلی ئەرجەنتین بوو پێش جامی جیهانی.

هەروەها ووتیشی: لە دوای جامی جیهانی دووبارە بیر لە هەندێك شت دەكەمەوە.

بەردەوام بوو ووتی: چەندین جار هەستم بە هاندانی هاندەران كردووە ، هەمیشە دەمەوێت پەیوەندیم لەگەڵ هاندەران باش بێت.

لە كۆتایشدا ووتی: بیر لە یاری ئیكوادۆر دەكەمەوە ، دوای جامی جیهانی دەبێت دووبارە بیر لە زۆر شت بكەمەوە ، ئەگەر شتەكە باش بێت یان خراپ ، هیوادارم ئەوە باش بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button