خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی فێرناندێز نوێدەکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەسکەوتووە، ماوەیەکە کارگێری شەیتانە سورەکان هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی یانەکەیان دەست پێکردووە و، هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی داهاتوو کۆتایی بە هەموو شتێک بێنن و گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکرێتەوە.

فێرناندێز لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کردووە و، لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان بەشداری 117 یاری کردووە و 63 گۆڵ و 52 ئاسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button