ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن بەهرەدارێکی 13 ساڵی دەگوازێتەوە

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مایک ویسدۆمی سێزدە ساڵی دەست پێکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە باڤارییەکە چەند رۆژێکە لەگەڵ یانەی بورووسیا مونشن گلادباخ گفتوگۆکانی لە پێناو هێرشبەرە مێرد منداڵەکانی ئەو یانەیە دەست پێکردووە و، چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە گرێبەستی کۆتایی بێت.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووە کە بایرن میونشن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، 300 هەزار یۆرۆ پێشکەشی گلادباخ دەکات و ئەو یاریزانە لاوەش لە تیپی خوار 15 ساڵانی یانەکە یاری دەکات.

Back to top button