ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ ئەركی دوای ڕاهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپولی دیاریكردووە

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەیەكی دیاریكردووە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول.

گرێبەستەكەی كلۆپ لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت و چاوەڕوانیش دەكرێت دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی یانەكە جێبهێڵێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی بێلد چاوەڕوان دەكرێت كلۆپ ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەك هەڵبژاردەی وڵاتەكەی ، بەهۆی ئەو تێكەڵبوونەی كە چەنێكە لەگەڵ یاریزانە ئینگلیزیەكان هەیەتی.

لە ساڵی 2015 كلۆپ هاتە جێگای بریندان ڕۆدجەرز و بوو بە ڕاهێنەری ڕێدز و تا ئێستا توانیویەتی نازناوی چامپیۆنسلیگ،  پریمەرلیگ ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا ، سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەكان بەدەستبهێنیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button