ئینگلتەرافه‌ره‌نسا

پۆگبا: لەبەر ئەم هۆکارە لە فەڕەنسا باشتر یاری دەکەم وەک یونایتد

یاریگا-پاوڵ پۆگبا وەڵامی ئەو پرسیارە  دەداتەوە سەبارەت بە هۆکاری ئاست بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە بەراورد لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لەوبارەیەوە بۆ لێ فیگارۆ وتی “لەگەڵ فەڕەنسا شتەکە سادەیە، من لە پێگەی خۆم یاری دەکەم، رۆڵ  وئەرکی خۆم دەزانم و متمانەی راهێنەر و یاریزانەکانیشم هەیە. وە ئاساییە لە مانچێستەر  یونایتد بەو جۆرە نەبێت و ئاستم ناجێگیر بێت چونکە بەردەوام پێگەکەم و سیستەمی تیمەکە و هاوتیمەکانم دەگۆڕێن”.

پۆگبا بەردەوام بوو لە رەخنەگرتن لە یانەکەی و وتیشی “لە فەڕەنسا زۆر باش لەگەڵ دیدیە دیشامبی راهێنەر لەیەک  تێدەگەین، ئەو رۆڵێکی پێداوم کە خۆم شارەزاییم، بەڵام لە یونایتد هیچ رۆڵێکم هەیە؟ ئەو پرسیارەم لێکردوون و وەڵامەکەیم وەرنەگرتووەتەوە”.

سەرەڕای گۆڕینی چەند راهێنەرێک لە پێنج ساڵی رابردوودا بەڵام هێشتا پۆگبا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی لەگەڵ یونایتد چاوەڕوانی لێدەکرێت و زۆر جاریش وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button