ئه‌وروپائیسپانیا

بەیڵ: بیرم لە داهاتووم نەكردووەتەوە

یاریگا-

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە تا ئێستا بیری لە داهاتووی نەكردووەتەوە.

گرێبەستەكەی بەیڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ئەستێرە وێڵزیەكە ووتی: ئاساییە كە هەست بە بێزاری بكەی بەوەی كە یاری ناكەیت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی من لە بارودۆخێكی باشدام و ئامادەم بۆ یاریكردن.

هەروەها ووتیشی: من لە ماوەی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا ڕاهێنانم كردووە زۆر باشترم لە جاری پێشوو كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەم ڕاهێنانم دەكرد.

سەبارەت بە داهاتووی ووتی: هەرگیز بیرم لێ نەكردووەتەوە ، هەرچی ڕووبدات لە داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆم دەدەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button