ئاسیاعێراقمۆندیال

دادگای کاسی نێودەوڵەتی داوایەکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی ڕەتکردەوە

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیماڕات داوایەکی پێشکەش بە فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوی کرد سەبارەت بە یاری نەکردنی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی عێڕاق لە شاری بەغداد بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە، فیفا داواکەی قبوڵ کردوو بڕیاریدا یاریەکە بگوازێتەوە دەرەوەی عێڕاق.

بۆ ئەم مەبەستەش هەر زوو یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق سکاڵای لە دادگای کاسی نێودەوڵەتی کرد بە مەبەستی یاریکردن لە نێو خاکی خۆیدا، بەڵام ئەمڕۆ دادگا کە داواکەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی ڕەتکردەوە و بڕیاریدا یاریەکە لە دەرەوەی عێڕاق ئەنجامبدرێت.

بڕیارە 24ـی ئەم مانگە لە یارییەکانی پاڵاوتنی 2022ـی وڵاتی قەتەڕ، هەر دوو هەڵبژاردەی عێڕاق و ئیماڕات لە ڕیازی پایتەختی وڵاتی سعودیە بەڕێوەبچێت کە لەسەر داوای هەڵبژاردەی عێڕاق وڵاتی سعودیەی هەڵبژارد بە مەبەستی ئەنجامدانی یاریەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button