ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا داهاتووی خۆی لەگەڵ یوڤێنتوس یەكلاكردەوە

یاریگا-

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داهاتووی خۆی لەگەڵ خانمە پیرەكە یەكلاكردەوە.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووس ڕۆمیۆ ئەگریستی پاولۆ دیبالا گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس نوێ ناكاتەوە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

سەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكراكرد یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی گرنگی بە تواناكانی یاریزانە ئەرجەنتینیەكە دەدات.

دیبالا لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشداری لە 21 یاری كردووە و هەشت گۆڵی تۆمار كردووە و پێنج گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button