ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

فەرمیی: میلان لە بەشداریکردنی یۆرۆپالیگ سڕ کرا

یاریگا- هاندەر و هەوادارنی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیی هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەشت سەبارەت بە ڕێگەدان لە بەشداریکردنیان لە یۆرۆپالیگ.

تۆزێک پێش ئێستا دادگای باڵای وەرزشیی بڕیاری دا کە ئەی سی میلان لە یۆرۆپالیگی وەرزی 2019/20 ناتوانێت بەشداریی بکات، ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە یاساکانی دارایی خاوێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە یانە ئیتاڵییەکە، پاش چاودێرکردن و بەدواداچوونەکان، دەرکەوتووە وەرزەکانی 2015/2016/2017/2018 بەڵگەکانی لەسەر ساغ بووەتەوە.

میلان کە وەک یانەیەکی زلهێزی کیشوەرەکە لە ساڵانی ڕابردوودا خۆی سەلماندبوو، چەند ساڵێکە لە ڕووی ئاست و ئەنجامی ناوخۆیی و کیشوەرییەوە لە کێشەدایە و هاندەرانیشی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەین بۆ نێو بازنەی ڕکابەرییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button