ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی بێنزێما

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا ئەمڕۆش نەیتوانی بەهۆی پێکان بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی بکات.

رۆنامەی وەرزشی مارکای نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردەوە، گۆڵکارە فەرەنسیەکەی مێرنگی ئەمڕۆش بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنانی کردووە و، نەیتوانیوە بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بووە، بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، ئەستەمە بێنزێما بتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات، بەڵام تیمی پزیشکی ریال مەدرید، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەشداری یاری بەرامبەر بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button