ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زیدان داوای کاسێمیرۆ دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی لە ئەگەری بوون بە راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی، داوای گواستنەوەی کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دەنگۆیەکی بەهێز هەیە وەرزی داهاتوو زیزۆ ئەرکی راهێنەرایەتی شازادەکان وەرگرێت و، ئەگەر ئەم شتە رووبدات، ئەو کات لە پێناو بەهێز کردنی ریزەکانی داوای ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی دەکات.

سەرچاوەکە ئەوشی بڵاوکردووەتەوە، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەووی گرێبەستی کاسێمیرۆ 200 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام پاریسیەکان هیچ کێشەیەکیان نابێت.

Back to top button