چامپیۆنزلیگ

کوادرادۆ: بەو شێوەیە یاریمان کرد کە راهێنەر داوای کرد

خوان کوادرادۆ دەڵێت بەهەمان ئەو شێوەیە یارییان کردووە وەک ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر داوای کردووە.

کوادرادۆی یاریزانی بە ئەزموونی یۆڤی پاش شکستەکەیان وتی ” پێم وانیە روونکردنەوەیەک هەبێت بۆ ئەو یارییە و هەندێک جار تۆپی پێ بەم جۆرەیە. نیوەی یەکەم زۆر باش بووین بەڵام سوودمان لە هەلەکان وەرنەگرت، زۆر هەوڵمان دا بەڵام ڤیاریاڵ هەر بەرگرییان دەکرد  و چاوەڕێی هێرشی پێچەوانە بوون. هەوڵماندا هەموو ئەوانە بکەین کە راهێنەر داوای لێکردین وەک خێرا جوڵاندنی تۆپ بۆ دروستکردنی بۆشایی، ئەوان باش بەرگرییان کرد و تەنها تۆپی بەرز بژاردەمان بوو”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button