ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕیزبەندی گۆڵكارانی مێژووی پریمەرلیگ

یاریگا-

هاری كەینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی هەمان وڵات لە ڕیزبەندی گۆڵكارانی پریمەرلیگدا پێش فرانك لامپارد كەوت.

برایتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، گۆڵەكانی سپێرز لەلایەن كریستیان ڕۆمێرۆ و هاری كەینەوە تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كەین كۆی گۆڵەكانی لە خولی ئینگلیزیدا گەیاندە 178 گۆڵ و بەوەش پێش فرانك لامپارد كەوت كە خاوەنی 177 گۆڵ بوو.

ڕیزبەندی گۆڵكارانی مێژووی پریمەرلیگ:

  1. ئالان شیرەر 260 گۆڵ
  2. واین ڕۆنی 208 گۆڵ
  3. ئەندی كۆل 187 گۆڵ
  4. سێرجیۆ ئەگوێرۆ 184 گۆڵ
  5. هاری كەین 178 گۆڵ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button