ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

دۆنالد ترەمپ ئامادەیە یانەی چێڵسی بکڕێت

یاریگا
دۆنالد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ کڕینەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای کردووە، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بەرامبەر دوو ملیار پاوەند یانەکەی لەندەنی پایتەختی وڵاتەکەیان بکڕێتەوە و ئۆفەرەکەشی پێشکەش بەرپرسانی ئەو یانەیە کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ترەمپ هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ کڕینەوەی بلوز و ئامادەیە ئۆفەرەکەی بەرزتریش بکاتەوە.

Back to top button