ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

لیڤەرپول ئیكۆ گاڵتە بە بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

ڕۆژنامەی لیڤەرپول ئیكۆی نزیك لە یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گاڵتە بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

پێشتر ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە بارسێلۆنا ئیرلینگ هالاندی لە پێشتر داناوە و لە ئەگەری شكستهێنان ئەوا بیر لە گواستنەوەی سەڵاح دەكەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش 50 ملیۆن پاوەند پێشكەشی لیڤەرپول دەكەن.

لای خۆیانەوە لیڤەرپول ئیكۆ گاڵتە بە ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا دەكات و پێیان وایە كە نرخی ئەستێرە میسڕیەكە زۆر زیاترە لە 100 ملیۆن.

لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویانە: بارسێلۆنا 50 ملیۆن پاوەندی پێشكەشكردووە بۆ گواستنەوەی سەڵاح ، ئەوەش باشە بۆ كڕینی یەكێك لە لاپچینەكانی.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button