ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەنێلكا: ئیمباپێ پێش ماڵئاواییكردنیان لە چامپیۆنسلیگ بڕیاری خۆی داوە

یاریگا-

نیكۆلاس ئەنێلكا ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دووپاتیكردەوە كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێش ماڵئاواییكردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا داهاتووی خۆی یەكلا كردووەتەوە.

گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

ئەنێلكا لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیی بڵاویكردووەتەوە ووتی: بەڕای من ئیمباپێ داهاتووی خۆی یەكلا كردووەتەوە بێگومان پێش كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنسلیگ ، ئەویش ئەوەیە كە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

هەروەها ووتیشی: من نازانم چۆن دەتوانێت بڕیار بدات لە پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button