ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە بارەی گرنگیپێدانی ڕیاڵ مەدریدەوە, هێرشبەرەکەی پاراگوای وەڵام دەداتەوە

یاریگا- میگێل ئالمیرۆنی هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ لێدوانی دا سەبارەت بەو دەنگوباسانەی کە ناوی دەلکێنن بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.

هێرشبەرە پاراگواییەکە وتی: “هیچ شتێک نازانم سەبارەت بە گرنگی پێدانی ڕیاڵ بە من. بەڵام مایەی شانازییمە یانەیەک لە ئاستی ڕیاڵ مەدریددا ئارەزوویان سوود لە تواناکانم ببینن. لە ئێستاشدا بیر لە هیچ شتێک ناکەمەوە جگە لە هەڵبژاردەکەم لە کۆپا ئەمریکا و نیوکاسڵی یانەم.”

ئالمیرۆن لە یەنایەری ئەم ساڵەوە پێوەندیی کردە ڕیزەکانی نیوکاسلەوە و تا ئێستا 10 یاری بۆ ئەنجام داون و هیچ گۆڵێکی بۆ تۆمار نەکردوون. دەگوترێت بۆندەکەی بە 21 ملیۆن پاوەندە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو.

بابەتی زیاتر

Back to top button