ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

لوكاكۆ یانەی داهاتووی دیاریكردووە

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی یانەی داهاتووی خۆی دیاریكردووە.

هاوینی ڕابردوو لوكاكۆ بە 113 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە بلوزەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2026 بەردوەام دەبێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی لوكاكۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕیزەكانی ئینتەر میلان.

هەروەها هەمان سەرچاوەش ئاشكرایكردووە كە بۆ ئەو مەبەستەش گۆڵكارە بەلجیكیەكە ئامادەیە موچەكەی كەم بكاتەوە.

لوكاكۆ دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد بەشداری لە 31 یاریدا كردووە و 11 گۆڵیشی تۆمار كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button