ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕۆنالدۆ ئامادەی خۆی بۆ یاری داهاتووی یانەكەی ڕاگەیاند

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ئامادەبوونی خۆی بۆ یاری داهاتووی یانەكەی ڕاگەیاند.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 20:30 بەكاتی كوردستان مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی پریمەرلیگدا.

ئەستێرە 37 ساڵانەكە لە یاری ڕابردووی یانەكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری بكات ، كە یاریەكە 4-1 لە بەرژەوەندی سیتی كۆتایی هات.

لە ڕێگای هەژمارە تایبەتیەكانی خۆیەوە كریستیانۆ وێنەیەكی خۆی داناوە و ئامادەبوونی خۆی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر تۆتنهام ڕاگەیاند.

ئەفسانە پورتوگالیەكە لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگدا بەشداری 23 یاری كردووە توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بكات و 3 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button