ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ چوار یاریزان وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە دیاریكراون.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەریەك لە یاریزانان ( لیڤاندۆڤسكی ، بێنزیما ، فێرناندینهۆ ، سكرینیار )ی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە دەستنیشانكرد.

– لیڤاندۆڤسكی، توانی سێ گۆڵ و ئەسیستێك بەرامبەر سالزبۆرگ تۆمار بكات.

– بێنزیما ، توانی هاتریك بەرامبەر پاریس تۆمار بكات.

– فێرناندینهۆ توانی ئاستێكی بەرز بەرامبەر سپۆرتینگ لشبۆنە پێشكەش بكات.

– سكرینیار ، توانی ئاستێكی نایاب بەرامبەر لیڤەرپول پێشكەش بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button