ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

جێرارد داوای مانەوەی کۆتینیۆ دەکات

یاریگا
ستیڤن جێرارد، راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤیلا داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەستی فلیپ کۆتینیۆ بکرێتە هەمیشەیی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە لە ئاستی ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەی رازییە، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە گرێبەستەکەی بکرێتەوە هەمیشەیی، ئەوانیش داوایان کردووە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی چاوەڕێ بکەن.

کۆتینیۆ هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک گواسترایەوە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا و ئەو یانەیە دەتوانێت بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button