ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

سەڵاح: لەوانەیە یاری داهاتوو هاتریک بکەم

یاریگا
دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، محەمەد سەڵاح هیرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول هیوای خواست یارییەکان داهاتوو باشتر بن.

هێرشبەرەکەی رێدز دوای یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان گووتی ” سەرەتا هەندێک کێشەمان بۆ دروست بوو، بەڵام نیوەی دووەم باشتر بوین، دووجار تۆپم لە ستونی گۆڵدا، شتێکی ئاساییە چونکە لەوانەیە یاری داهاتوو هاتریک بکەم، یاری تۆپی پێیە و هەموو شتێک چاوەڕێ دەکرێت “.

لیڤەرپوول لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە ئینتەر میلان دۆڕا، لە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button