یاریگا-
ڕالف ڕاگنیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی باس لە پێكانی یاریزانەكانی دەكات و ڕایگەیاند ناتوانێت بە زۆر یاریان پێبكات ئەگەر ئامادە نەبن.
مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی پریمەرلیگدا.
ڕاگنیك لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەكە: لە پێش ڕاهێنانەكانی ڕۆژی هەینی پزیشكەكان پێیان ووتم كە كریستیانۆ كێشەی لە ماسولكەكانیدا هەیە و ناتوانێت ڕاهێنان بكات هەروەها ڕۆژی شەممەش هەمان كێشەی هەبوو ، لەبەر ئەوە كریستیانۆ لەگەلمان نەبوو.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا بێ هیوای لە ئامادە نەبوونی كاڤانی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتی: ئەگەر بڵێم بێ هیوا بووم ئایا ئەوە یارمەتیت ئەیا.
لە كۆتایشدا ووتی: ئەگەر یاریزانەكە یان دەستەی پزیشكی بڵێن ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادە بێت من وەك ڕاهێنەر ناتوانم كەس ناچار بكەم بە یاریكردن ئەگەر بەهۆی پێكانەوە نەتوانێت.
مانچێستەر یۆنایتد بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە پلەی پێنجەمی پریمەرلیگ دێت و مەترسی نەگەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە.