ئه‌وروپائینگلتەرا

دی خیا پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكە دی خیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:

” ڕۆژێك ، ئەم یانەیە دەگەڕێنینەوە بۆئەو شوێنەی شایەنیەتی ، ئەمڕۆ كاتێكی ناخۆشی دیكە بوو لەم وەرزە سەختەدا، بەڵام خۆبەدەستەوە نادەین و بەردەوام دەبین لە پارێزگاری كردن لەو درێسە ”

شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولەكە دێن و مەترسی نەگەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button