ئینگلتەراگرنگترین

کێشەی مانچستەر

هەر جارێک ئەنجامی مان یونایتد خراپ دەبێت لێم دەپرسن کێشەی مانچستەر چیە؟! ناکرێ بە یەک دێڕ وەڵام بدرێتەوەو هەردەم ویستومە بەرامبەرم تێ گەیەنم، قەت ئەوە راست نیە کە دەڵێن کێشەکە رۆناڵدۆ یە، ئەوەی وا دەڵێت یان ئاگای لە مان یو نیە، یان کێشەی شەخسی لەگەل رۆناڵدۆ هەیە.
مان یونایتد دوای فێرگسۆن و دەیڤد جیل لە لایەنی وەرزشی ئیداریەوە کەوتە ژێر دەستی ئیدودورد کە ئەم پیاوە بزنسمانێکی سەرکەوتوە نەک کەسێکی وەرزشی، ئید توانی لە روی ئابوریەوە مان یونایتد پێش بخات، بەڵام لەروی وەرزشیەوە گرێبەستی راهێنەر و یاریزانەکانی زۆرێکی هەڵەبوون، ئێستا مان یونایتد کۆمەڵێک یاریزانی هەیە کە هیچ سیستەمێک کۆیان ناکاتەوە، نە دەتوانن بەرگری و هێرشی پێچەوانە بکەن، نە کۆنترلی تۆپ، نە تۆپی بەرز… هیچیان پێ ناکرێت.
مان یونایتد تەنها پێویستی بە کاتە، جۆن مۆرتۆن و دارین فلێیچەر بە ئامۆژگاری رالف رانگنیک بە نیازن راهێنەرێک بدۆزنەوە کە خاوەنی سیستەمێکی باشی یاریکردن بێت، ئەو کات لەسەر داوای ئەو راهێنەرە یاریزان بکڕن.
لە روی تیپەکە و یاریزانەوە کێشەیان زۆرە، لە سەرەتای ئەم وەرزە رۆنالدۆ سودی باشی هەبوو، بەڵام کە راگنیک هات کاریگەری رۆناڵدۆ کەم بۆتەوە، رۆناڵدۆ کێشە نیە ئەگەر سەیری هەموو وەرزەکە بکەیت، بەڵام دەتوانیت بڵێین رۆنالدۆ نەیتوانیوە چارەسەر بێت، بڕوابکەن بە کەسیتر ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button