ئه‌وروپائینگلتەرا

هۆكاری دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ یاریەكەی سیتی ئاشكرا كرا

Yariga App

یاریگا-

هۆكاری دوورخستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئاشكرا كرا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ 19:30 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری مانچێستەر یۆنایتد بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی پریمەرلیگ.

پێگەی ذە ئەتلەتیك ئاشكرایكردووە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەرانی شەیتانە سورەكان بەهۆی پێكانەوە لە لیستی یاریزانەكانی یانەكە بۆ یاریەكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دوورخراونەتەوە.

بەوەش ڕالف ڕاگنیكی ڕاهێنەر بۆ ئەو یاریە گرنگ وچارەنووسسازە تەنها ماركۆس ڕاشفۆردی لە هێڵی پێشەوە هەیە.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندیەكە دێت و مان یۆنایتدیش بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لەپلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button