ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

رایۆلا مەرجێکی سەیری بۆ بارسێلۆنا داناوە

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند داوای لە بەرپرسانی بارسێلۆنا کردووە نەسیر مزراوی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، بریکارە ئیتاڵیەکە داوای لە کارگێری بلاوگرانا کردووە، ئەگەر بیانەوێت هالاند پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، ئەوا سەرەتا دەبێت یاریزانە مەغریبیەکەی یانە هۆڵەندیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە تاوەکو ئێستا هۆکاری مەرجەکەی رایۆلا دیار نیە، بەڵام دەگوترێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەش پارەیەکی باشی دەست دەکەوێت.

Back to top button