ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رایۆلا بۆ گواستنەوەی هالاند داوای پارەیەکی خەیاڵی لە چێڵسی کردووە

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوای پارەیەکی خەیاڵی لەو یانەیە کردووە.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، لە دوایین دانیشتنی نێوان بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی نەرویجی و کارگێری بلوز، بەڕێوەبەرەکە داوای لەو یانەیە کردووە، ئەگەر بیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، پێویستە هەفتانە نزیکەی 800 هەزار یۆرۆ وەکو مووچەی پێبدەن و هەروەها 41 ملیۆن وەکو پاداشت بۆ خۆی داوا کردووە، لەلایەکی دیکە داواشی کردووە بۆ ماوەی پێنج وەرز بڕی 330 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە بە خۆی بدرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەم مەرجە قورسانە وایکردووە کارگێری یانەی چێڵسی واز لەو یاریزانە بێنن و دواجار بریاریاندا رومێلو لوکاکو لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button