ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

رایۆلا باس لە گەڕانەوەی پۆگبا بۆ یۆڤێنتۆس دەکات

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیە جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیاوە بکات.

مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە فەرەنسیەکەی شەیتانە سوورەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Rai Sport گووتی ” پۆل هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، پێش ئەم وادەیە لەگەڵ بەرپرسانی یونایتد قسە لەسەر داهاتووی دەکەین، سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە، ئەو تاوەکو ئێستاش تۆرینی خۆش دەوێت و ئەگەری گەڕانەوەشی بۆ ئەو یانەیە لە ئارادایە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە پلانەکانی ئەو یانەیە ”.

پۆگبا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە، دەنگۆیەکیش هەیە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button