ئه‌وروپائینگلتەرا

هاندەرانی چێڵسی داوای مانەوەی ئابرامۆڤیچ دەکەن

یاریگا
رۆمان ئابرامۆڤیچ، سەرۆکە رووسیەکەی یانەی چێڵسی بەهۆی فشارەکانی حکومەت بریارداوە یانەکەی بفرۆشێتەوە و، بەشێک لە هاندەرانی یانەکەش داوای مانەوەی دەکەن.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا لە یارییەکانی ئەم هەفتەی پرێمەرلیگ زۆرترین دروشم بەکار هاتووە وەکو پاڵپشتیەک بەرامبەر خەڵکی ئۆکرانیا، بەڵام بەشێک لە هاندەرانی بلوز لە یاری ئەمڕۆی یانەکەیان بەرامبەر بێرنلی داوای مانەوەی سەرۆکە رووسیەکەیان دەکەن.

حکومەتی بەریتانیا وەکو نارەزاتیەک بەرامبەر هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا، داوایان کردووە سەرۆکە رووسیەکەی یانەکەیان نەگەڕێتەوە وڵاتەکەیان.

Back to top button